شارپرێس:
سه‌رۆكی سربیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه لۆكا یۆڤیچ ده‌ستگیربكات، ئه‌گه‌ر بێتوو كه‌ره‌نتین جێبهێڵێت.
ئه‌لیكسانده‌ر فۆچیچ، سه‌رۆكی سربیا په‌یامێكی هۆشداریی ئاڕاسته‌ی لۆكا یۆچیچ، یاریزانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی كرد كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه وڵاته‌كه‌ی و وتی:"ژیانی گه‌له‌كه‌مان له‌ملیۆنانی وه‌ك ئێوه گرنگتره".
یۆڤیچ ئێستا له ئه‌پارتمانه‌كه‌ی له سربیا به ته‌نیا ده‌چی، سه‌رۆكی سربیا ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر ماڵه‌كه‌ت جێبهێڵیت ڕاسته‌وخۆ ده‌ستگیرده‌كرێت" ئه‌و ڕێكاره تونده‌ش له‌چوارچێوه‌ی ڕێگریی له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایه له‌و وڵاته.
له‌حاڵه‌تی پێشێلكردنی بڕیاری سربیا و جێهێشتنی كه‌ره‌نیتن له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌سێكی سربییه‌وه، سزای 12 ساڵ زیندانیكردنی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێندرێت.
ڕ . ج