كۆرۆنا لەروسیا تۆقێنەر ترە.. ناتۆ مانۆڕە مەزنەكانی لەئەوروپا هەڵوەشاندەوە

مەلەفی تایبەت

21/03/2020‌ 1672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (سفوبودنایا پریسا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی سەركەوتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە شێوەیەكی كاتی بەسەر رقلێبوونەوەی رۆژئاوای ئەتڵەسی لە روسیا و ئامادەكارییەكانی جەنگ لە دژی ئەو وڵاتە.

بەپێی راپۆرتەكە، زۆر قورسە لایەنە باشەكانی پەتای كۆرۆنا بدۆزرێتەوە، كە ئێستا ناوەندەكەی لە ئەوروپایە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بوونی هەیە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، ڤایرۆسەكە لە جیهاندا بڵاودەبێتەوە، لە بەهاردا و لەماوەی كاتی مانۆرەكانی ناتۆ لەسەر سنووری روسیا لە ساڵی 2020، كە سەركردەكانی ئەو هاوپەیمانییە پلانی تۆكمەیان بۆ داناوە.

لەراپۆرتەكەدا باس لەوەش كراوە، بەڵام ڤایرۆسەكە ئەم پلانانەی سڕییەوە، كە سەركردایەتی ئەوروپاو هێزە چەكدارەكانی ئەمریكا بە فەرمی رایگەیاند، پرۆسەی گواستنەوەی سەرباز و كەلوپەلەكانی بۆ ئەو مانۆڕە وەستاندووە.

ئەم بڕیارە، چاوەڕوانكراوو لۆژیكییە، كە سەرجەم چالاكییە كۆمەڵەكان لە ئەوروپا هەڵدەوەشێتەوە، دەسەڵاتدارانی یەكێتی ئەوروپا سەرجەم شوێنە قەرەباڵغەكان دادەخەن و پەنا بە كەنارگیر كردن دەبەن، لەگەڵ ئەوەدا، ئەمریكا بڕیاریداوە بەشێكی بچووك لەو مانۆڕە بەلای كەمەوە ئەنجام بدات، كە پلانی بۆ داناوە.

ئەمریكییەكان بەڵگەنامەیەكیان بڵاوكردووەتەوە، كە ڕاهێنانەكان لە چوارچێوەی پلانی 2020 دا ئەنجامنادرێت، لەلیستی گشتی مانۆڕەكاندا تەنیا یەك ڕەگەز دەمێنێتەوە. 

پێشبینی دەكرێت گروپێكی شەڕكەر لە لیوای زرێپۆشدا بە پراكیتكی بەشداری بكات لە راهێنانە هاوبەشەكاندا لەگەڵ هاوپەیمانان وەك بەشێك لە راهێنانە هەمواركراوەكان لە ئەوروپا.

سەركردایەتی هێزە چەكدارەكانی ئەوروپا دووپاتیكردووەتەوە، ئەو هێزانەی لە ئەوروپا بڵاوەیان پێكراوە بۆ بەشداری كردن لە راهێنانەكانی تر لە ئەوروپا هەموویان دەگەرێنەوە بۆ ئەوروپا، سەرەرای ئەوەش وردەكاری تایبەت بە هەبوونی سەربازی ئەمریكا لە ئەوروپا تا ئێستا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

دوزبارە بڵاوەپێكردنی 20 هەزار سەربازی ئەمریكی لە ئەوروپا بەگەورەترین نمایشی هێز دادەنرێت لەم ساڵانەی دواییدا، لە دۆخێكدا زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمانی ناتۆ سەرقاڵی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنان (بۆ ئەمەش پەنا بۆ سوپا دەبەن)، كەچی تا ئێستاش ئەمریكا مانۆڕ لە دژی روسیا ئەنجام دەدەن؛ هەرچەندە بچوك و جێگەی پێكەنینیش بێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا