نۆكیا كێبڕكێیەكی گەورە دروست دەكات

هەمەڕەنگ

23/03/2020‌ 660 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای نۆكیا، لە پلانیدایە بە بەرهەمهێنانی چەند مۆبایلێك بە نرخی گونجاو، پێگەی خۆی لە جیهانی مۆبایلە هۆشمەندەكان بەهێز بكات و كێبڕكێیەكی گەورە دروست بكات.

یەكێك لەو مۆبایلانەی، كە ئاستێكی بەرز پیشان دەدات، مۆبایلی nokia 5.3 ییە، كە خاوەنی چوار كامێرای سەرەكییە بەوردیی (13+5+2+2) مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشەوەی 8 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە.

قەبارەی ڕونمای مۆبایلەكە 6.5 ئینجە و تایبەتمەندی پەنجەمۆری، لەپشتەوەی مۆبایلەكە جێگیركراوە و خاوەنی پاترییەكە بە توانستی 4000 میلی ئەمپێر لە كاتژمێرێكدا.

مۆبایلەكە كار بە پرۆسێسەری نەوەی نۆیەم، بەڕامی 6 گێگابایت دەكات و بیرگەی ناوەكی 64 گێگابایتە، كە نرخی ئەم مۆبایلە لە بازاڕەكاندا 189 یۆرۆ دەبێت.

هاوكات كۆمپانیاكە مۆبایلی nokia1.3 دەخاتە بازاڕەكانەوە، كە مۆبایلێكی ئاست مامناوەندە، خاوەنی ڕونمایەكە بە قەبارەی 5.7 ئینج، كە دەتوانێت بەرگەی تەڕبوون و خۆڵ بگرێت.

كامێرای سەرەكی مۆبایلەكە 8 مێگابایت و كامێرای پێشەوەی 5 مێگابایتە، ڕامێكی 1 گێگابایتی هەیە لەگەڵ بیرگەی ناوەكی 16 گێگابایت، كار بە ڤێرژنی ئەندرۆید 10 دەكات و نرخەكەیشی تەنیا 95 یۆرۆ دەبێت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ