كـــۆرۆنــا پــرۆژە زەبــەلاحــە ئــابــووریــیــەكــەی چــیــن ســڕ دەكــات

ڕاپۆرت

23/03/2020‌ 1961 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " نیزافیسیمایا غازیتا"، دەربارەی بوونە هەڵمی خەونی وڵاتی چین بەوەی ببێتە یەكەمینەكانی ئابووری جیهان، بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڵاوكردووەتەوە.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەو پەتایەی لە چینەوە سەری هەڵدا بووە مایەی لاوازبوونی هەژموونی نێودەوڵەتی، لەگەڵ ئەوەی هێشتا زووە باس لەوە بكرێت سیاسەتی دەرەوەی چین لە ژێر كاریگەری كۆڤید-19 دا چۆن دەگۆڕێت، بەڵام ڤایرۆسەكە كەم و كوڕی دەستپێشخەری "یەك پژدوێن- یەك رێگای" ی خستە روو، كە مەبەست لێی دروست كردنی بنیادێكی بنەڕەتی كلاسیكی و ژمارەیی بوو سەبارەت بە جیهان.

بەگوێرەی پێگەی زانیاری سەر بە ئەنجوومەنی پەیوەندیەكانی دەرەوە لە ئەمریكا، كار كردن لە رێرەوی ئابوری شین- پاكستان وەستاوە، بە هەمان شێوە لە ناوچەی ئابووری تایبەت لە شاری سیهانوكفیل لە كەمبودیا و پرۆژەكانی هاوبەش لەگەڵ چین لە ئەندەنوسیا و میانمار و مالیزیا.

لە بۆچوونی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا بۆ رۆژهەڵاتی ئاسیا (دانییل راسل)، ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێتە مایەی لێدانێكی كوشندە لە پژدوێن و رێگاكە، بەڵام ئەو وڵاتانەی پشت بە ئابوری دراوسێ مەزنەكەیان دەبەستن ناچار دەبن چاو بخشێننەوە بەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتەدا. 

واش پێدەچێ تاكو ئێستا جیهان هەستی بەوە نەكردووە گۆڕانكارییەكان تا چ ڕادەیەك دەبێت.

لەو بارەیەوە، توێژەر لە پەیمانگەی رۆژهەڵاتی دووری سەر بە ئەكادیمیای زانستە روسیەكان (فاسیلی كاشین)، ئاماژەی بەوە كردووە، كە پرۆژەی پژدوێن و رێگا لە چیندا بەسەرچاوەی جیاواز پارەدار دەكرێت. 

وتیشی: لەوانە دەستپێشخەری سیاسی هەیە، كە پێویستە ئامانجی ستراتیژی بۆ چین بەدەست بهێنێت، ئەمەی دووەمیان ئاستەمە، چونكە حكومەتی چین درامەتی كەمی هەیە دەیەوێت دووبارە دابەشی بكاتەوە بۆ چارەسەركردنی كێشە ناوخۆییەكان، بەڵام هەندێك پرۆژەی هەیە رێگای پێدەدات كەل و پەلی پێویست هاوردە بكات و هەناردەكانی پێ بەهێز بكات. 

باسی لەوەش كردووە، كە لەسەرجەم دۆخەكاندا، چین پێویستی بە وەبەرهێنان هەیە لە دەرەوەدا، لە نەوت و غازو كانزا و كشتوكاڵدا، لەلایەكی ترەوە، زۆر پێویستە خستنە رووەكان لە بەرهەمی پیشەسازی لە دەرەوە زیاد بكات. بۆ نمونە، چینیەكان لە روسیا كارگەی ئۆتومبیل دروست دەكەن، رەنگە بەهۆی كاریگەری ئەم قەیرانەوە خاویی تێبكەوێت. بەڵام دوای قەیرانەكە هەموو شتێك گەشە دەكاتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە