هونەرمەندێك باسی كۆرۆنا دەكات و دەگری

هەمەڕەنگ

24/03/2020‌ 567 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەردەنی، دیانا كرزۆن، لە ڤیدیۆیەكدا، كە داوا لە هەوادارانی خۆی دەكات پابەندبن بە ڕێنماییەكانی تەندروستییەوە، خۆی پێ ڕاناگیرێت و دەست بە گریان دەكات.

دیانا ڤیدیۆیەكی لە تۆڕی سناپ چات داگرتووە، تێیدا تكا لەهەوادارانی دەكات پابەندی ڕێنماییەكان ببن و لە ماڵەكانیان بمێننەوە.

ڤیدیۆكەی دیانا بەوە كۆتایی دێت، كە سوپاسی خەڵكی هۆشیار و لایەنی سەربازی و پزیشكەكان دەكات و دەڵێت: ئەردەن لە دۆخێكی باشدایە.

حكومەتی ئەردەن لە 19 ی 3 بڕیاریدا عوممانی پایتەخت لە هەموو لایەنەكانەوە دابخات‌و هەموو جموجۆڵێك بوەستێنێت.

ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID19 لە جیهاندا گەیشتووە بەزیاتر لە 320 هەزار كەس، ئەو كەسانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە زیاترن لە هەزار كەس و ژمارەی مردووان 13 هەزار كەس.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ