سیمیۆنی زۆرترین داهاتی دەست دەكەوێت

وەرزش

24/03/2020‌ 388 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دێگۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی‌و راهێنەری یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید وەك راهێنەر زۆرترین داهاتی هەیە لەسەر ئاستی جیهان.

رۆژنامەی "فرانس فۆتبۆڵ" لیستی ئەو راهێنەرانەی بڵاویكردەوە، كە بەهۆی كاری راهێنەرایەتی زۆرترین داهاتیان دەست دەكەوێت.

بەپێی لیستەكە، سیمیۆنی لەپلەی یەكەمەو پێش هەریەكە لە ئەنتۆنیۆ كۆنتی راهێنەری ئەنتەرمیلان‌و پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی كەوتووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكرداوە، داهاتی ساڵانەی سیمیۆنی دەگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ، لەرانبەردا 30 ملیۆن یۆرۆ كۆنتی‌و 27 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆش بۆ پیپ گواردیۆلا.

هـ ـ ح