ڤایرۆسی "هانتان" ترس و دڵەڕاوكێی نوێ‌ لەجیهان دروست دەكات

ڕاپۆرت

25/03/2020‌ 3131 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی چینی، كەسێك لە چین بە هۆی هانتان ڤایرۆس گیانی لەدەستداوە، ئەمەش بووە هۆی دڵەڕاوكێی زۆر بەهۆی ئەوەی جیهان لە ئێستادا لەحاڵەتی ڕووبەڕووی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنادایەو تا ئێستا نزیك بە ١٦٠٠٠ كەس بەو هۆیەوە مردون. 

هاوكات بەگوێرەی سەرچاوە پزیشكییەكان، كە زانیارییان لەو بارەوە بڵاویكردووەتەوە، هانتان ڤایرۆسێكی نوێ نییە، بەڵكو دە ساڵە لەناو مرۆڤدا بڵاوبووەتەوە.

ئاژانسی گلۆباڵ تایمزی ئەمریكی لە تویتێكدا بڵاویكردەوە كەسێك لە پارێزگای یوننان لە پاسێكدا، كە بەرەو پارێزگای شاندوگ لەكار گەڕاوەتەوە گیانی لەدەست داوە و لە دوای لێكۆڵینەوە دەركەوتوو، بە هۆی ڤایرۆسی هانتان بووە و لە ئێستادا ٣٢ كەسی تر، كە لەناو هەمان پاسدا بوون نموونەی پشكنینیان وەرگیراوە.

ڕاپۆرتەكەی گلۆباڵ تایمز زیاتر لە ٦٠٠٠ جار شەیر كراوە، بەمەش ڕۆژی دوو شەممە ڤایرۆسی هانتان یەكێك بووە لە بابەتەكانی ڕۆژ، كە زۆرترین بینەری هەبووە، بەتایبەت لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر.

بەشێك لە خەڵكی ئەمە بەڤایرۆسی نوێ ناودەبەن، بەڵام لە ڕاستیدا بەو شێوە نییە، چونكە سەنتەری زانیاری بایەلۆژی نیشتمانی ئەمریكی ئاماژەی بەوە كردووە، كە لە ئێستادا ٢١ جۆری جیاواز ڤایرۆسی هانتان لە جیهاندا هەیە.

لە ساڵی ١٩٧٨ كەسێك تووشی تای هۆمۆرجی كۆری بوو بەهۆی مشكەوە، كە لە ناوچەیەك نزیك لەڕووباری هانتان بەم هۆیەوە ڤایرۆسەكە ناونرا هانتان‌و ئەوەش سەرەتای دۆزینەوەی ڤایرۆسەكە بوو.

لەساڵی ١٩٥١ - ١٩٥٣ لە دوای جەنگی كۆریا نزیك بە ٣٠٠٠ سەربازی نەتەوەیەكگرتووەكان  تووشی ئەو جۆرە ڤایرۆسە بوون، لە ساڵی ١٩٨١ش جۆرێكی تر لە ڤایرۆسی هانتان دۆزرایەوە.

بەپێی ئامارەكانی سەنتەری كۆنترۆڵی نەخۆشییەكان لە ئەمریكا ڤایرۆسی هانتان لە ناو جۆرە جیاوازەكانی مشك و جرجدا بڵاودەبێتەوە و دەتوانرێت بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان.

هەر پیاو یا ژن یا منداڵێك لەدەوروبەریدا مشكێكی تووش بوو بە ڤایرۆسی هانتان هەبێت ئەگەری هەیە بۆی بگوازرێتەوە، هەروەها هانتا ڤایرۆس تووشی ئەو كەسانە دەبێت، كە هەناسە بدەن لە ناوەندێكدا ڤایرۆسی هانتانی تێدابێت.

ئەمەش كاتێك ڕوو دەدات، كە ئەو مشكانەی تووش بووبن بە ڤایرۆسەكە و میز بكەنە ئەو شوێنە و بەمەش بەهەوادا بڵاودەبێتەوە، یان بە هەر شێوەیەك، كە دەستیان بەر هەر شوێنێك بكەوێت میز، یان پیسایی مشك، یان جرج یان ئەوانەی لەخێزانی ئەو جۆرە گیاندارەن و لە سەر شتێك كەوتبێت‌و پاشان دەستیان بەر چاو یان لوت یان دەمیان بكەوێت.

نیشانەكانی ڤایرۆسی هانتان چییە؟
كەسی تووشبوو بە HPS دوای یەك تا پێنج هەفتە هەست بەنیشانەكانی نەخۆشییەكە دەكات دوای ئەوەی لەو شوێنەی، كە بەهۆی مشكەوە توشی بووە.

لە سەرەتادا هەست بە تا، ئازاری زۆری ماسولكە و ماندویەتی دەكات، پاش ماوەیەك هەست بەتەنگەنەفەسی دەكات، هەندێك جاریش كەسەكە هەست بە ئازاری سەر، سەرگێژە، ڕشانەوە، لەرز، دڵ تێكچوون، سكچوون و ئازاری گەدە دەكات.

بەگشتی كەسی نەخۆش تووشی هەڵامەت و قورگ ئێشە سوربوونەوەی دەوری چاو نابێت‌و بەوەش جیاوازە لەڤایرۆسی كۆرۆنا، كە لەمانگی 12ی رابردوو بڵاوبووەتەوەو تەواوی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە.

ئامادەكردن: سروش سازانی