توانای كامێراكەی مۆبایلی Mi Note 10 Pro، 108 میگاپێكسڵە

هەمەڕەنگ

28/03/2020‌ 690 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مۆبایلی Xiaomi Mi Note 10 Pro، بەم دوایانە خرایە بازاڕەكانی جیهان، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە، بەتایبەتی كامێراكەی.

نرخی مۆبایلەكە لە 600 دۆلارەوە دەستپێدەكات، كە كۆمپانیای Xiaomiی چینی دروستی كردووەو چوار كامێرای هەیەو كامێراكان توانای وێنەگرتنیان 108 میگاپێكسڵە.

كامێرای لاوەكی مۆبایلەكەش 32 میگاپێكسڵەو شاشەكەی لەجۆری AMOLED ئەوەو قەبارەكەشی 6.47 بۆسە بەتوانای (2340/1080) پێكسڵ.

مۆبایلەكە پرۆسێسەری Qualcomm Snapdragon 730G لەسەرەو رامەكەی 8 گێگابایتەو میمۆرییەكەشی 256 گێگابایتەو دەتوانرێت فراوانتریش بكرێت.

مۆبایلەكەی خامی Xiaomi باترییەكەشی بەهێزیشی هەیە، كە تواناكەی 5260 میلی ئەمپێرەو بەخێرایی (30 وات) شەحن دەكاتەوە.

هـ ـ ح