شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەنیازە لەهاوینی داهاتوو فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلیو یاریزانی یانەكەی بفرۆشێت.
كۆنتینیۆ ئێستا بەشێوەی خواستن یاری بۆ یانەی بایەرن میونیخ دەكات، كە لەكۆتایی ئەم وەرزە كۆتایی بەگرێبەستی خواستنەكەی دێت.
بەپێی سەرچاوەكان یانەی بەرشەلۆنە لەهاوینی داهاتوو چەند گرێبەستێك دەكات، بۆیە دەیەوێت كۆنتینیۆ وەك چەكێك بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەكانی بەكاربهێنێت.
هەر بەپێی سەرچاوەكان، بەرشەلۆنە لەو رێگەیەوە دەیەوێت گرێبەستەكانی ئاسان بكات، بۆ ئەوەی لەكاتی كڕینی ئەو یاریزانە كێشەی بۆ دروست نەبێت.
هـ ـ ح