شارپرێس:
پێشكەوتووترین جۆری فڕۆكە، كە بۆ گواستنەوە بەكاردەهێنرێت و وڵاتی ئۆكرانیا بە ناوی N225 بەرهەمیهێناوە تاقیكرایەوە.
كۆمپانیای "Antonov" ی ئۆكرانی، ڤیدیۆی فڕینی فڕۆكەكەی بڵاوكردووەتەوە پاش ئەوەی، كە فڕۆكەكە نوێ كراوەتەوە.
ڕۆژنامەی Popular Mechanics بڵاویكردووەتەوە نوێ كردنەوەی فڕۆكەكە، كە گۆڕانكاری بووە لە بزوێنەرەكانی، 18 مانگی پێچووەو پاشان بۆ ماوەی 2 كاتژمێر بەكارهێنراوە و لە ئاسماندا ماوەتەوە.
لە بڵاوكراوەیەكی كۆمپانیای "Antonov" هاتووە، فڕۆكە گەورەكەی N225 توانای هەڵگرتنی 250 تەنی هەیە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ