ئەو خواردنانەی دەبنە هۆی درووستبوونی ژانەسەری توند

تەندروستی

30/03/2020‌ 6182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی راپۆرتێكی پزیشكی هەندێك جۆر خواردن هەیە دەبێتە هۆی درووستبوونی سەئێشە، ئەویش بەهۆی ئەو توخمە خۆراكی و پێكهاتەیەی هەیەتی، كە كار دەكاتەسەر تەندرووستی كۆئەندامی دەمار .

پێگەی "یەوم ئەلسابع" راپۆرتێكی لە پێگەیەكی پزیشكییەوە گواستوەتەوە، كە ئەو خواردنانەی لە خوارەوە باس كراون هۆكارن بۆ درووستبوونی سەرئێشە و زیانگەیاندن بە كۆئەندامی دەمار.

شۆكۆلاتە 
ئەویش لەبەر ئەوەی بڕێكی زۆر شەكر و كافایینی تێدایە و دەبێتە هۆی درووستبوونی ژانەسەر.

بەستەمەنییەكان وەك ئایسكرێم  و شەربەتە بەستووەكان هەستكردن بە سەرئێشەی توند زیاد دەكەن.

پەنیر، یەكێكە لەو خواردنانەی ژانەسەر و سەرئێشەی بەردەوامی لێدەكەوێتەوە.

بەخەلكراوەكان و ئەو خواردنانەی ڕێژەیەكی بەرزی خوێیان تێدایە دەبنە هۆی درووستبوونی لاسەرئێشەی بەردەوام.

فاسۆلیا، پۆڵكە لەگەڵ ئەوەی برێكی زۆر ڤیتامین  و رەگەزی خۆراكیان تێدایە، بەڵام زیادەڕەویكردن لە خواردنیان دەبێتە هۆی ژانەسەری توند.

 هەنجیر ، كۆخ ئەڤۆكادۆ، مۆز  لەو میوانەیە، كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامینەكان، بەڵام زۆر خواردنیان دەبێتە هۆی درووستبوونی سەرئێشە.

پیتزا، لەو خواردنانەیە خەڵكانێكی زۆر حەزی لێدەكەن بەتایبەت منداڵان، بەڵام زیادەرەویكردن لە خواردنی مەترسی درووستبوونی ژانەسەری لێدەكرێت.

هۆت دۆگ، یەكێكە لەو خواردنانەی ئەگەر زیادەرەوی بكرێت لەخواردنی ئەوە دەبێتە هۆی درووستبوونی ژانەسەر و كەمبوونەوەی تەركیز.

وەرگێران : ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی