شارپرێس:
لەگەڵ ئەوەی هیچ خواردنێك نییە چارەسەری سەرمابردن، یان ئەنفلۆنزا، یان پەتا و ڤایرۆسەكان بكات، بەڵام هەندێك خواردن دەبنە هۆی بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە و لە بەرەنگاربوونەوەی میكرۆبە جۆربەجۆرەكان یارمەتی دەدات.
لەهەمان كاتدا هەندێك خواردن هەیە ئەركی بەرگریكەرانەی جەستە لاواز دەكات، لێرەدا هەردوو جۆرەكەی خواردنەكان دەخەینە بەرچاو:
ئەو خواردنانەی سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەكەن
چای بابونج و چای سوور و سەوز ماددەی دژە ئۆكسێنیان تێدایە بەرگری جەستە بەهێز دەكەن و ڕێگری لە هەوكردنی جەستە دەكەن.
نیو كەوچك هەنگوین لە بەیانیان دا و یەكێكی تر لە ئێواران دەبێتە هۆی دەستەبەركردنی بەكتریای سوودبەخش، كە لەسەر ئەو میكرۆبانە دەژی، كە لە قورگدان، ئەوە جگە لەوەی بەرگری جەستە بەهێز دەكات .
سیر دەوڵەمەندە بە دژە ئۆكسێنەكان، كە جەستە لە نەخۆشییەكان دەپارێزێت.
مزرەمەنییەكان، وەك پرتەقاڵ ، سندی ، لیمۆ لە باشترین سەرچاوەی دەستكەوتنی ڤیتامین "سی"ن، كە لەگرنگترین ڤیتامینەكانن بۆ بەهێزكردنی سیستەمی بەرگری جەستە.
زەنجەبیل و زەردەچەو لە باشترین سەرچاوەی دژە زیندەی گیاییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوكردنی جەستە.
ماستی كەمچەوری و سوپی میزۆ و كەرتەشی لەباشترین سەرچاوەی بەكتریای سوودبەخشن بۆ جەستە، كە دەبێتە باشترین ڕێگا بۆ بەهێزكردنی بەرگری جەستە .
خواردنە دەریاییەكان بەتایبەتی كوێكڵدارەكانی وەك رۆبیان و گوێچكە ماسی، كە دەوڵەمەدنترین سەرچاوەی زنكی پێویستن بۆ بەرهەمهێنانی خانە بەرگرییەكان.
سوپی مریشك یارمەتیدەرە بۆ دەركردنی میرۆبەكان و برێكی زۆر لەخۆراكپێدەر بۆ بنیادنانی خانە بەرگرییەكان دەستبەر دەكات، دەكرێت سوپەكە ئەو سەوزانەی بۆ زیاد بكریت، كە بە ڤیتامین "سی " و كانزاكان دەوڵەمەندن.
ئەو خواردنانەی سیستەمی بەرگری جەستە لاواز دەكەن
شیرینی و شەكرەمەنییە دەستكردەكان، جگە لەوەی شیرینی و شەكرەمەنییە زیادەكان ئەگەری هەوكردنی جەستە زیاد دەكات.
بەرهەمەكانی سپیایی بەتایبەت ئەوانەی چەوریان زۆرە ڕێژەی هەوكردنی جەستە زیاد دەكەن .
زیادەرەویكردن لە خواردنەوەی كافایین یەكێكە لەهۆكارەكانی لاوازكردنی سیستەمی بەرگری جەستە.
وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی