شارپرێس:
داواجار شێوازی دەستكاریكردنی مووچەی فەرمانبەران لەلایەن حكومەتەوە درایە حزبەكان و بڕیارە لەناوەراستی ئەم مانگە بڕیاری دەستكاریكردنی بكاتە بواری جێبەجێ كردنەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی شارپرێس لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەستیکەوتووە، شێوازی دەستکاریکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حکومەتەوە رەوانەی حزبەکانی بەشدار لە حکومەتی هەرێم کراوە، وا بڕیاریشە تا ناوەراستی ئەم مانگە موچەی فەرمانبەران دەستکاریبکرێت
ئەوسەرچاوەیە دووپاتی كردەوە كە وردەكاریی شێوازی دەستكاریكردنی مووچە لەلایەن حكومەتەوە جگە لەپارتی دراوەتە یەكێتی و گۆڕان.
شارپرێس زانیویه‌تی، پارتی ده‌ترسێت له‌كاتی ڕاگه‌یاندنی ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه حكومه‌ت ناوی ناوه "ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران" له‌سنوری ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و گۆڕان ناڕه‌زایه‌تی دروستببێت، به‌تایبه‌ت له‌دوای كۆتایهاتنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن، ئه‌گه‌ر ده‌ستكاریكردنی موچه له‌سودی مامۆستایان نه‌بێت ئه‌وا بڕیاری بایكۆت هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو بدرێت، بۆیه پارتی ده‌یه‌وێت حزبه‌كانی به‌شدار له حكومه‌ت به‌كاربهێنێت بۆئه‌وه‌ی ڕۆڵیان هه‌بێت له بێده‌نگكردنی لایه‌نگر و ئه‌ندامه‌كانیان.
هاوكات پارتی جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌گه‌ر هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕووبدات، نابێت گۆڕانكارییه‌كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران هه‌بێت و ده‌وامیان كه‌مبكرێته‌وه.
لای خۆشیەوە میران محەمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەمڕۆ لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، وەکو سەرکردایەتی نوێی یەکێتی بە هەموو شێوەیەك پاشەكەوتكردنی مووچە رەتدەكەینەوە.
نیگه‌رانییه‌كان له‌نێو گۆڕانیش هاوشێوه‌ی یه‌كێتی به‌دیده‌كرێت، به‌شێك له‌هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه هۆشدارییانداوه له‌وه‌ی، كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌بێته هۆی "مه‌رگی بزوتنه‌وه‌كه"، به‌تایبه‌ت كه له هه‌ڵبژاردنی ڕابردوودا گۆڕان ده‌نگه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكرد.
پێده‌چێت ده‌ستكاریكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له ده‌نگۆوه ببێته بابه‌تێكی حه‌تمی، چونكه ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند "زانیاریم هه‌یه به‌دڵنیاییه‌وه حكومه‌ت ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات".
پێشتر شارپرێس ئه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه حكومه‌تی هه‌رێم دوو سیناریۆی له‌به‌رده‌ستدایه بۆ تێپه‌ڕاندنی دۆخی سه‌ختی ئابووری و پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ئه‌وانیش:
- تا نرخی نه‌وت به‌رزده‌بێته‌وه موچه به زیاتر له 45 ڕۆژ جارێك دابه‌شبكرێت
- به‌ناوی ڕێكخستنه‌وه و یه‌كسانیی له ده‌رماڵه‌دا، به‌ڕێژه‌ی جیاواز ده‌ستكاریی ده‌رماڵه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكرێت، ئه‌وانه‌ی موچه‌ی "بنه‌ڕه‌تی"یان زۆره بڕێكی زۆر له ده‌رماڵه‌كه‌یان ببڕدرێت، ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌یشی به‌شی زۆری موچه‌كه‌یان ده‌رماڵه‌یه، ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له ده‌رماڵه‌كه‌یان ببڕدرێت.
لەلایە كی دیكەوە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لەبەیاننامەیەكدا هۆشداری دەدەنە حكومەت كە دەستكاریكردنی موچەكانیان هیڵی سورە و هەڕەشەی ئەوەش دەكەن كەسەرجەم شارەكانی كوردستان دەكەنە مەیدانی خەباتیان.