شارپرێس:
ئه‌نتۆنی فاوچی، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ئه‌مریكا بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان لێدوانێكی شۆكهێنه‌ری له‌باره‌ی كۆرۆناوه‌دا و وتی "پایزی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌نتۆنی فاوچی ڕایگه‌یاند، "پێشبینیده‌كرێت كۆرۆنا له‌كاتێكی دیكه‌ی ئه‌مساڵ و به‌تایبه‌ت له‌پایزدا بڵاوببێته‌وه، ئه‌مریكا ئاماده‌كاریی بۆ دۆخێكی له‌وشێوه‌یه كردووه".
وتیشی"ئه‌وه‌ی ئێستا پیایدا تێپه‌ڕده‌بین وانه‌یه‌كه بۆ وه‌رزی پایز، بۆئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆرۆنا گه‌ڕایه‌وه چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".
به‌گوێره‌ی قسه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی نیشتمانی ئه‌مریكا بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان بێت، كۆرۆنا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ببێته په‌تایه‌كی وه‌رزیی.
فاوچی هه‌فته‌ی ڕابردوو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه‌شی سارد له‌بارتره بۆ كۆرۆنا و توانای بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه به‌راورد به كه‌شی گه‌رم و شێ‌دار.
ڕ . ج