شارپرێس:
چەند ماڵپەڕ و پەڕەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، دزەیان بە وێنەیەكی ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی Qashqai كردووە، كە لەلایەن كۆمپانیای نیسانەوە بەرهەمدەهێنرێت و لە وێنەكەدا وا دەركەوتووە ئەو جۆرە ئۆتۆمبیلە گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا هاتووە.
وێنەكە ئەوە دەردەخات، گۆڕاكاری لە شێوەی ئۆتۆمبیلەكەدا كراوە و شێوەی لایتەكانیشی وەك لایتەكانی پێشووتر نین، لایتەكانی ئۆتۆمبیلە نوێیەكە هوشێوەی لایتی ئۆتۆمبیلی Tucson ە ، كە كۆمپانیای هیۆندای بەرهەمهێنانی بۆ دەكات.
بەپێی زانیارییە دزە پێكراوەكان ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی كامێرای بچووكە بۆ بینی چواردەوری ئۆتۆمبیلەكە بە تەواویی، هەروەها تایبەتمەندی لێخوڕینی ئۆتۆماتیكی هەیە، ئەگەر لەشوێنێكی تەنگدابێت و ترسی ڕوودانی هاتوچوو یان هەر ڕووداوێكی تری پێكدادان هەبێت، ئۆتۆمبیلەكە بەبێ ئەوەی شۆفێری تێدابێت خۆی بەرەو دواوە دەگەڕێتەوە و لە شوێنە خۆی دەرباز دەكات.
ئۆتۆمبیلەكە خاوەنی دوو جۆر بزوێنەرە، بزوێنەرێكی بەنزینی ئابوورییانەی چوار پستۆن، بە فراوانی 1.3 لیتر و كێشی 160 ئەسپ، بزوێنەرێكی تری دیزڵی هەیە بە فراوانی 1.6 لیتر و كێشی 163 ئەسپ، هەروەها ئۆتۆمبیلەكە گێڕێكی ئۆتۆماتیكی 6 گێڕ و 7 گێڕی هەیە.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ