حكومەتی عێراق بەهۆی كۆرۆناوە 608 زیندانی ئازاد دەكات

عیراق

01/04/2020‌ 508 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق بڕیاریدا بەئازادكردنی 608 زیندانی لەشاری بەغدا، ئەوەش بەهۆی مەترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئەنجوومەنەكە ئەمڕۆ چوار شەممە بڕیاری لەئازادكردنی ئەو 608 زیندانییە داوە، كە رێكاری پێویست بۆ ئازادكردنی زیندانییەكانیش گیراوەتە بەر.

ئەو زیندانییانەی ئازاد كراون، حكومی قورسیان لەسەر نییە، بەڵك‌و بەچەند تۆمەتێكی جیاواز بۆ ماوەیەك دەستگیركراون.

حكومەتی عێراق بۆ ئەوەی رووبەڕووی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببێتەوە، چەند رێكارێكی گرتووەتە بەرو بەردەوامیش لەجێبەجێكردنی رێكارەكان.

هـ ـ ح