شارپرێس:
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگه‌یاند، داهاتی مانگی رابردوو وڵاته‌كه به‌رێژه‌ی 50% كه‌میكردووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا داهاتی مانگی رابردووی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، داهاتی نه‌وت به‌رێژه‌ی 50% كه‌مبووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش دەبێتە مایەی قوڵبوونەوەی زیاتری قەیرانەکان لە وڵات‌دا، کە بە دووهەم گەورەترین وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت دادەنرێت لە ڕێکخراوی ئۆپیکدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، مانگی رابردوو نزیکەی 105 ملیۆن بەرمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی بازاڕه‌كانی جیهان كراوه و داهاته‌كه‌ی نزیكه‌ی سێ ملیار دۆلار بووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مانگی شوباتی ئه‌مساڵ 98 ملیۆن بەرمیل نەوتی فرۆشتووە و داهاتەکەش نزیکەی پێنج ملیار و 500 ملیۆن دۆلار بووە.
ئه‌مڕۆش جارێكی دیكه بەهۆی زیادبونی قەبارەی نەوتی ناو کۆگاکانی ئەمریکا و زیاتربونی ناکۆکی و ململانێکانی نێوان وڵاتانی رێکخراوی ئۆپێک، نرخی نەوت جارێکی دیکە دابەزی و نزیکبوەوە لە نزمترین ئاست کە لە دوای ساڵی 2002ەوە کە تۆماریکردبێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ململانێکانی نێوان ئەندامانی رێکخراوی ئۆپیک بەردەوامە و هێشتا نەگەیشتون بە رێککەوتن بۆ ئەوەی لەم مانگەدا کۆببنەوە، ئەوەش وایکرد جارێکی دیکە نرخی نەوت دابەزێتەوە.
دوێنێ سەرچاوەیەک لە حکومەتی سعودیە رایگەیاند، کۆمپانیای نەوتی سعودیە "ئارامکۆ" داوای لە کۆمپانیا خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی کردوە، پشتیوانی لە بەرنامەی زیادکردنی بەرهەمهێنان بۆ رۆژانە 12 ملیۆن بەرمیل بکەن.
بڕیارەکە لەسەرەتای مانگی ئەم مانگەوە دەچێتەبواری جێبەجێکردنەوە، بەوهۆیەشەوە نیگەرانیەکانی وەبەرهێنەران لەبارەی زیادبوونی رێژەی خستنەڕوی نەوتی خاو زیادیکردوە.