شارپرێس:
پۆلیسی سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ گه‌یشتنه ماڵی ناوبراو.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه پۆلیسی سلێمانی بۆ ده‌ستگیركردنی شاسوار عه‌بدولواحید گه‌یشتنه ماڵی ناوبراو له گوندی ئه‌ڵمانی.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا شاسوار عه‌بدولواحید بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌كرد كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان نییه، وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك ده‌گرنه‌به‌ر ئه‌و بانگه‌شانه بڵاوبكاته‌وه.
شارپرێس زانیویه‌تی دەستگیرکردنەکەی شاسوار عەبدولواحید پەیوەندی بە داواکەی داواکاری گشتییەوە هەیە کە وتی هەرکەس بانگەشەی نەبونی کۆرۆناو شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ بکات ڕوبەڕوی یاسای دەکەنەوە
لەسەر سکاڵای تەندروستی سلێمانی و بەپێی مادەی ٤٣٣ بریاری دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو.
ڕ . ج