شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایده‌گه‌یه‌نێت "لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سعودییه و ڕوسیا كۆتایی به‌شه‌ڕی نرخی نه‌وت ده‌هێنن".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانی بواری نه‌وت، كه به‌هۆی شه‌ڕی نرخی نه‌وتی نێوان سعودییه و ڕوسیاوه زیانیان به‌ركه‌وتووه ڕایگه‌یاند، "ئه‌و دوو وڵاتە دەگەنە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی شەڕی نێوانیان لەسەر نرخەکانی نەوت کۆتایی پێبهێنن".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیا و به‌رپرسانی سعودییه له‌وباره‌یه‌وه گفتوگۆی كردووه.
له‌چه‌ند كاتژمێری ڕابردوودا به‌رپرسانی سعودییه و ڕوسیا به‌لێدوانه‌كانیاندا ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر نرخی نه‌وت، به‌ڵام دیارنییه ڕێككه‌وتنه‌كه چه‌ند ده‌بێته كردار و كۆتایی به‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت ده‌هێنێت.
ڕ. ج