داواکاری گشتی هەڵەبجە هەڕەشەی سزادان لە سەرپێچیکاران دەکات

کوردستان

02/04/2020‌ 256 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

داواکاری گشتی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت پێویستە ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی بەڕێنمایەکان بۆ بەرگرتن لەمەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەرەکەدا بن.

 

لەیاداشتێکدا داواکاری گشتی هەڵەبجە کە ئاڕاستەی ڕای گشتی شارەکەی کردووە، ئاماژە بەوە دەدات، ئێمە وەک فەرمانگەی داواکاری گشتی لەھەڵەبجە ھەر لەسەرەتای ڕاگەیاندنی قەدەغەی ھاتوچۆ لەنێو سنوری پارێزگای ھەڵەبجە بەھۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەپەیوەندی لەگەڵ ب.گ. تەندروستی شارەکەو سنورەکەدا بووین و لەم هەوڵەشمان بەردەوام دەبین.

داواکاری گشتی هەڵەبجە جەختیشدەکاتەوە، پێویستە ھاوڵاتیان زیاتر پابەندی بەڕێنمایەکان بۆ بەرگرتن لەمەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەرەکەدا بن.

هەروەک ئاماژە بەوەشدەدات، لەم سۆنگەیەوە بەپێویستی دەزانین ڕایبگەیەنین، ھەر ھاوڵاتیەک پابەندی بەیان وڕێنمایەکانی دەزگا پەیوەنددارەکان نەبێت و ببێتە ھۆی تێکدانی ئارامی دەرونی و تەندروستی گشتی و ھەر کارمەندێکی فەرمی سستی بنوێنێ لەجێبەجێکردنی ئەرکی فەرمانبەرداری خۆی کارڕایی سزایی و بەرزەفتی لەدژی دەگرینەبەر.

شارپرێس: یاسین نادر

بەپەلە