شارپرێس:
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سه‌وه بڵاوده‌كاته‌وه، كه ئه‌مڕۆ به‌كۆرۆنا له شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
محه‌مه‌د قادر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له لێدوانێكی تایبه‌تدا به شارپرێسی ڕاگه‌یاند، تووشبووه‌كه پیاوێكی ته‌مه‌ن 61 ساڵ بووه و نه‌خۆشی شه‌كره‌ی هه‌بووه، ئه‌مڕۆ نیشانه‌كانی كۆرۆنای تیادا ده‌ركه‌ووتوه و پاش گیان له‌ده‌ستدانی پشكنینی بۆ كراوه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تووشبووه‌كه له‌ماڵه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه هیچ كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا نه‌ژیاوه.
ڕ. ج