دوو تووشبووى دیکە لە هەولێرو سلێمانى چاکبوونەوە

کوردستان

09/04/2020‌ 243 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

دوو حاڵەتى دیکەی کۆرۆنا لە هەولێرو سلێمانى چاکبوونەوەو رەوانەى ماڵەوە کرانەوە.

د. سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری تەندروستى سلێمانی رایگەیاند، یەک تووشبووی تر بەڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاکبوەوە.

ئاماژەى بەوەشکردوە، دواچاودێری و چارەسەر یەک کەسی تری توشبوی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاکبوەوە و گەرایەوە ماڵ و ژیانی ئاسای خۆی.

بەو پێیەش تائێستا تاوەکو ئێستا کۆی چاکبوەوە لە سنوری سلێمانی 95 کەسن.

لەلایەکى ترەوە تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنج شەممە حاڵەتێکى دیکەى کۆرۆنا لەو شارە چاکبووەتەوەو رەوانەى ماڵەوە کراونەتەوە.

تائێستا ٣١٥ حاڵەتی کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان تۆمار کراوەو ٣ حاڵەت گیانیان لەدەست داوە و ١٣٥ چاکبووەتەوە.

س.هـ