دڵنیایی دەدرێت لەدابەشکردنی مووچەی عێراق و ناردنی پارەی هەرێم

کوردستان

20/04/2020‌ 680 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەفراكسیۆنی گۆڕان  رایدەگەیەنێت، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه‌ داهاتی هەرێم و عێراق كەم دەكات، بەڵام لە عیراق موچە لە كاتی خۆی دەدرێت و بەشی هەرێمیش لە كاتی خۆی دەگات.

غالب محه‌مه‌د،  لەنوسینێكدا كە لەهەژماری خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردووەتەوە لەبارەی  دابه‌زینی  نرخی نه‌وت رایگه‌یاندووە ، " ئەمڕۆ نرخی نەوت زۆر دابەزیوە، بەڵام دەبێت ئەوە بزانین بەم نرخە بەردەوام نابێت چونكە لە یەكی مانگی ئایار دەست دەكرێت بە جێبەجێكردنی رێكەوتنی ئۆپیك كە دەبێت زیاتر لە 15 ملیۆن بەرمیل دابەزێت لە لایەن ئۆپیك پڵەس و جی بیست، كە ئەمەش دەبێتە هۆكاری بەرزبونەوەی نەوت چونكە بەو نرخە بەردەوام بێت وڵاتان دەست دەكەن بە وەستاندنی بەرهەمهێنانی نەوت چونكە زەرەرمەند دەبن." 

رونیشیكردووەتەوە"لە عَیراق دەكرێت ئەمرۆ نەوتمان فرۆشتبێت بە نزیكەی 21 دولار ، بۆ نمونە لە 18ی مانگ نەوتمان فرۆشتوە بە 15.76 لە بەر ئەوەی نەوتی برێنت بە 20 دولار بووە ، كەواته‌ ھەرزانی و گرانی نەوتی تر كاریگەری لە سەر نەوتی عیراق نابێت."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ بە پێی رێككەوتنی رێكخراوی ئۆپیك، عَیراق دەبێت  یەک ملیۆن و 60 ھەزار بەرمیل كەم بكات كە ئەمە لەسەر بەرهەم هێنانی 2011 كراوە كە فرۆشی عیراق رۆژانە چوار ملیۆن و 653 هه‌زار بەرمیل بووە، دوای ئەویش بەشێك لەو نەوتە لە ناوخۆ بەكار دەهێنێت بۆ مەبەستی كارەبا و پاڵاوتن و گۆڕینەوەی بە غاز و پێدانی 15هەزار بەرمیل بە ئوردن و 100 هەزار بەرمیل بە چین، ئەوەی دەمێنێتەوە بۆ فرۆشتن یه‌ك ملیۆن و 700 بەرمیلە لە گەڵ ئەوەی هەرێمیش.

باسیلەوەشكردووە،  "كەواته‌ دەبێت هەرێم و عیراق رێکبکەون لەسەر هەناردن و كەمكردنەوەی خەرجی كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت و سود وەرگرتن لە غازی سروشتی بۆ كارەبا، داهاتی هەرێم و عیراقیش كەم دەكات، بەڵام موچە لە كاتی خۆی دەدرێت لە عیراق و بەشی هەرێمیش لە كاتی خۆی دەگات ."