شارپرێس:
ئه‌مڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە نەخۆشخانەیەکی 64 قەرەوێڵەیی كرایه‌وه، کە تایبەتە بە نەخۆشیە گوازراوەکان و نەخۆشانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌ڵێت، لە کۆنتڕۆڵکردنی كۆرۆنا نزیکبوونەتەوە.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشخانه له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌ركی خێرخوازان دروستكران، ئه‌مڕۆش له‌سه‌ر ئه‌ركی کۆمەڵێک خێرخوازی پارێزگای هەڵەبجەو شارەکانی دیكه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 64 قەرەوێڵەیی كرایه‌وه.
نه‌خۆشخانه‌كه له‌سه‌ر رووبه‌ری دوو دۆنم زەوی دروستکراوه، کۆی بیناکە دوو هەزار مەترە، ئه‌مڕۆش به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی كرایه‌وه.
ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگه‌یاند، "نەخۆشخانەکە پێکهاتووە لە چوار هۆڵی تایبەت بە زانکۆی پزیشکی هەڵەبجە، لای چەپی نەخۆشخانەکە تایبەت کراوە بە نەخۆشیە گوازراوەکان، هاوکات بەشێکی تریشی دەتوانرێت دوای کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسەکە تایبەت دەکرێت بە سووتاوی و هۆڵی قەستەرە".
باسی له‌وه‌شكرد، پێنج ژووری تایبەت کراوە بە ژووری چاودێری چڕی پزیشکی کە 20 ئامێری هەناسەدانی دەستکردی تێدایە.
هاوكات سامان بەرزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ رۆژنامه‌نوسان دواو رایگه‌یاند، "بەخۆشحاڵییەوە نزیکبوونەتەوە لە کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا".
وتیشی، "مەترسی کۆرۆنا هێشتا تەواو نەبووە، بەڵام خۆشبەختانە بەرەو کۆنتڕۆڵکردنی هەنگاو دەنێین و ماوەیەکی کەمی پێویستیە تاوەکو بە یەکجاری بنبڕ دەکرێت. لەگەڵ ئاسانکارییەکان کار بۆ رێکخستنەوەی نوێی ژیان و کردنەوەی چەند شوێنێک دەکرێت، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان و تاکپارێزی بن".
له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستان كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناوه راگه‌یه‌ندراوه، وه‌زیری ته‌ندروستی وتی، "پێشتر داوامان کردبوو بە رێکاری نوێ قەدەغەی هاتوچۆ درێژ بکرێتەوە تا 23ی مانگ، بۆ دوای ئەوەش کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام دەدرێت و بڕیار ده‌درێت".