یه‌كێتی مامۆستایان بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: تا زووه‌ موچه‌ دابه‌شبكه‌ن

کوردستان

22/04/2020‌ 189 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "لە مانگی ئاداری ساڵی رابردو كاتێك بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پاشەكەوتی موچە درا، هاوكات بڕیاری ئەوە درا كە هەر 30 رۆژ جارێك موچە دابەش بكرێت "مخابن ئەوە ماوەی دو مانگە جارێكیتر روبەڕوی گرفتە نەخوازراوەكانی ساڵانی رابردو دەبینەوە".

له‌یاداشتێكدا بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتی مامۆستایان ده‌ڵێت "ئەوەی زیاتر نیگەرانییەكانی قوڵكردۆتەوە هەڵوێستێكی فەرمیتان لەوبارەیەوە رانەگەیاندوە، هەمو مامۆستایان و فەرمانبەرانتان لە چاوەڕوانی و بەدبینیدا هێشتۆتەوە".

یەكێتی مامۆستایان داوایكردوه‌ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران  پلانی خۆی رابگەیەنێت و بڕیاری پێشوی خۆی تایبەت بە دابەشكردنی موچە بە 30 رۆژ جارێك جێبەجێ بكات و یاسای چاكسازی وەكو خۆی پیادە بكات.

هه‌ر به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه‌ ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو "مامۆستایان و فەرمانبەران لە هەمو رویەكەوە ماندون و بەرگەی گێژاوی بەردەوام ناگرن و ناتوانن بە دیار ئەو بارودۆخەوە بێهەڵوێست بن، بۆیە تا زوە دەبێت هەنگاوی پێویست بۆ دابەشكردنی موچە بنێن".

ڕ . ج