هەرێم ئامادەیی نیشاندا تەواوی مەلەفی نەوت رادەستی بەغدا بكات

کوردستان

26/04/2020‌ 2362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هەرێمی كوردستان ئامادەیی نیشاندا تەواوی مەلەفی نەوت رادەستی بەغدا بكات، بەڵام لەبەرانبەردا حكومەتی عێراق پابەندی دابینكردنی شایستە داراییەكانی هەولێر بێت.

دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێمی كوردستان لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەمڕۆ یەك شەممە رایگەیاند، وەك هەرێمی كوردستان ئامادەییمان نیشانداوە، تەواوی مەلەفی نەوت رادەستی بەغدا بكەین.

دارا رەشید، كە ئەندامی شاندی دانوستانی هەرێم بوو بۆ بەغدا راشیگەیاند، هەرێمی كوردستان لەبەرانبەر رادەستكردنی مەلەفی نەوت داوای شایستە داراییەكانی دەكات‌و بۆ ئەوەش چاوەڕێی وەڵامی بەغدا دەكەن.

قسەكانی دارا رەشید لەكاتێكدایە، هەرێمی كوردستان چەند ساڵێكە نەوت بەشێوەی سەربەخۆ دەفرۆشێت‌و بەغداش داوای داهاتەكەی دەكات، بەوەش كێشەی زۆر لەنێوانیان هەیە.

هـ ـ ح