بەپێی بەڵگەنامەیەک پێنج ملیار دۆلاری داھاتی نەوتی هەرێم نادیارە

کوردستان

29/04/2020‌ 1581 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت، لە ساڵی ٢٠١٩ دا، داھاتی نەوت ٨.٥ ملیار دۆلار بوەو٣.٥ ملیار دۆلار گەشتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ موچە.


عەلى حەمە ساڵح سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەڕەی خۆى لە فەیسبووک بڵاویکردەوە" لە ساڵی ٢٠١٩ دا، داھاتی نەوت ٨.٥ ملیار دۆلار بوەو٣.٥ ملیار دۆلار گەشتوەتە وەزارەتی دارایی بۆ مووچە ٢ملیارو ٥٣٧ ملیۆن دۆلار دراوە بە کۆمپانیاکانی بەرھەمھێنانی نەوت، بەڵام ناوی کۆمپانیاکان ئاشکرا نەکراوە، ئەو بڕە پارەی کۆمپانیا بیانیەکانی بەرھەمھێنان وەریانگرتوەو ڕایانگەیاندوە، زۆر کەمتر لەم بڕە".

ئاماژەى بەوەشکردوە، ئەو بڕە پارەی دراوە بە کۆمپانیای"تی ئی سی"ی وزەی تورکیا ە بەری تێپەڕبوون زۆر زۆرە ٤٩٤ ملیۆن دۆلارە.

هەروەها باسى لەوەشکردوە، بڕی پارەی دراو بە کرێی بۆری، بۆ کۆمپانیای "کەی پی سی" ھێڵی بۆری کوردستان، ٦٤٤ ملیۆن دۆلارە ئەم گرێبەستە بۆ خزمەتی کۆمپانیای کارو روسنەفتە، چ مەنتقێک لەوەدایە، کۆمپانیا بە چوار ساڵ کۆی تێچوی بۆری دەستبکەوێت.

عەلى حەمە ساڵح روونیکردەوە، ئەو پارەی دراوە بە لایەنی دیکە بەبێ وردەکاری! ٧٨١ ملیۆن دۆلارە، تەنیا لە چوار مانگی یەکەمی ساڵ ٥١٦ ملیۆن دۆلار دراوە بە لایەنی دیکە.

سەرۆکی فراکسیۆنى گۆڕان ئەوەشى خستەڕوو، سودمەندی یەکەم لە دۆسیەی نەوتی کوردستان تورکیاو کار گروپە بۆ ئەوەش بەدواداچوون بکەن.


س.هـ

بەپەلە