پەکەکە کوشتنى پێنج سەربازى تورکیای راگەیاند

کوردستان

30/04/2020‌ 456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانى پاراستنى گەل (هەپەگە) رایگەیاند، گەریلاکانیان ژمارەیەک سەربازى تورکیایان لە چیای گابار کوشتووە.
 لە راگەیەنراوەکەدا هەپەگە رایگەیاندوە" هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەڵمەتى تۆڵەى شەهید مەدیا ماوا و شەهید زرگار گەڤەر لە نێوان ناوچەى دێرگیول و بنکەى سەربازیی جوتیار لە گاباری شرنەخ زرێپۆشێکى جۆری کۆبرایان چادێریکرد و لە دژی ئەو زرێپۆشە چالاکییان ئەنجامدا. هێزەکانمان لە نزیکەوە گورزیان لە زرێپۆشەکە دا و بە تەواوەتی تێکیانشکاند و ٥ سەربازی ناو زرێپۆشەکەش کوژران".

ئاماژە بەوەشکردوە، دواى چالاکییەکە سوپای تورکیا بە کۆپتەری جۆری سکۆرسکی سەربازە کوژراوەکانى لە گۆڕەپانی چالاکییەکە دوورخستەوە.

هەروەها هەپەگە روونیشیکردوەتەوە کە یەکەى ئەنجامدەری ئەو چالاکییە بە سەلامەتى گەڕاونەتەوە بارەگاکانیان و هیچ زیانێکیان نەبووە.

س.هـ