شارپرێس:
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەنگاوە فەرمییەکانی بۆ ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی دەستپێکرد و ژمارەیەک ئەندامى ئەنجومەنەکەش یاداشتێکیان داوەتە ئەنجومەنەکە.
بەپێی فەرمانی ژمارە ٢٩٠ کە ٢٠٢٠/٤/٣٠ ی دەرچووە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەکی کاتی دروستکردوە لە ٩ ئەندامی ئەنجومەن کە نوێنەری سەرجەم فراکسیۆنەکانی تێدایە، بەپێی ناوەڕۆکی فەرمانەکە ئامانج لەدروستکردنی لیژنەکە ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی ئیداری و مالیە بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کە پێکدێت لە پارێزگای سلێمانی و پارێزگای ھەڵەبجەو ئیدارەی گەرمیان و ئیدارە ڕاپەڕین.
لەسەرەتای ئەم مانگە ١٤ ئەندامی ئەنجومەن بە یاداشتێک داوای دروستکردنی لیژنەکەیان کردووە بەمەبەستی ئامادەکردنی پرۆژەی لامەرکەزی ئیداری و مالی لە سنورى پارێزگاى سلێمانى.
س.هـ