شارپرێس:
سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت سكاڵای یاسایی دژی ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بجوڵێندرێت.
میسال ئالووسی، سه‌رۆكی حزبی ئوممه‌ی عێراق و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، "پێویسته ده‌ستبه‌جێ داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكات، ئه‌ویش به‌هۆی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان".
میسال ئالووسی ده‌شڵێت "بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌لایه‌ن ئه‌میندارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه فاشیه‌ته، چونكه بوه‌ته هۆی زیانگه‌یاندن به خه‌ڵك و كۆمه‌ڵگه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ناجح میزان، سیاسه‌تمه‌داری سه‌ربه‌خۆی عێراق له‌باره‌ی بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ڵێت "كوردستان باجی سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنه‌كه‌ی ده‌دات".
ڕ . ج