سەرۆكایه‌تیی هەرێم لەسەر هێرشی داعش بۆ پارێزگای سەڵاحەدین راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

کوردستان

02/05/2020‌ 591 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لەسەر هێرشەكانی داعش لەپارێزگای سەڵاحەدین سەرۆكایەتی هەرێم راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە. 

لەراگەیەندراوەكەی سەرۆكایەتی هەرێم هاتووە،" . ئەم پەلامارە و هێرشەكانی دیكەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناكی فروانبوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەكانی داعشه‌، هه‌روه‌ها زەنگێكی دیكەی بەئاگاهێنانەوەی هەموو لایەكمانە و بەڵگەی قۆستنەوەی هەڵومەرجی نالەباری عێراقە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ دووبارە خۆڕێكخستەنەوە و ئەنجامدانی پەلاماری فراوانتر. 

دەقی راگەیەندراوەكە: 

پەلاماری تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ناوچەی مكێشیفەی سەر بە پارێزگای سەلاحەدین كە ژمارەیەك لە هێزە ئەمنییەكانی عێراقی تیادا بوونه‌ قوربانی، بە توندی ئیدانە دەكەین. ئەم پەلامارە و هێرشەكانی دیكەی ئەم دواییەی تیرۆریستان، ئاماژەی ترسناكی فروانبوونەوەی مەترسی و جموجۆڵە سەربازییەكانی داعشه‌، هه‌روه‌ها زەنگێكی دیكەی بەئاگاهێنانەوەی هەموو لایەكمانە و بەڵگەی قۆستنەوەی هەڵومەرجی نالەباری عێراقە لەلایەن تیرۆریستانەوە بۆ دووبارە خۆڕێكخستەنەوە و ئەنجامدانی پەلاماری فراوانتر. 

لە كاتێكدا سڵاو بۆ گیانی قوربانییان دەنێرین، هاوخەمی بۆ كەسوكاریان دەردەبڕین و هیوای چاكبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین، دووپاتیشی دەكەینەوە كە ڕەوشەكە وا دەخوازێ هەرچی زووترە كێشە و ناكۆكییە نێوخۆییەكانی عێراق چارەسەر بكرێن و پێكەوە بەرەنگاری هەڕەشەی جددیی سەرهەڵدانەوە و تەشەنەسەندنی تیرۆر ببینەوە. 

سەرۆكایه‌تیی هەرێمی كوردستان 
2/5/2020