شارپرێس:
هه‌رچه‌نده پێشتر وا بڵاوكرایه‌وه كه شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دانوستان ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام سه‌ردانه‌كه دواكه‌وتووه.
پێشتر به‌شێك له‌په‌رله‌مانتارانی پارتی له‌به‌غدا ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه شاندی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق سه‌ردانی شاندی به‌غدا ده‌كات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه ده‌ستیكه‌وتووه، سه‌ردانه‌كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئه‌نجامنادرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شارپرێس، هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت واده‌ی دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ متمانه‌به‌خشین به حكومه‌تی نوێ دیاریبكرێت، بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شداریی كورد له‌و دانیشتنه بكه‌نه كارتی فشار بۆ ناچاركردنی به‌غدا بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بگاته ڕێككه‌وتن.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، هه‌رێمی كوردستان بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتووه‌ته دوا بڕیاری خۆی، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه وه‌ڵامی به‌غدایه بۆ داواكارییه‌كانی هه‌رێم، هه‌روه‌ها هه‌مان شاندی هه‌فته‌ی ڕابردوو كه سه‌ردانی به‌غدایانكرد، ئه‌مجاره‌ش بۆ دانوستانه‌كان ده‌چنه‌وه به‌غدا.
ڕ . ج