لەماوەی سەد ساڵی داهاتوودا چین گەورەترین هەڕەشە دەبێت لەسەر ئەمەریکا

جیهان

04/05/2020‌ 470 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

سیناتۆرێکى کۆنگریسى ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە چین لەماوەی سەد ساڵی داهاتوودا دەبێت بە گەورەترین هەڕەشە لەسەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.

ئەو سینارتۆرە باسى لەوەکردوە، دوو پرۆژە یاسای پێشکەشی کۆنگرێس کردووە بۆئەوەی بەهۆی شاردنەوەی زانیاری لەبارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا سزا بەسەر حکوومەتی چیندا بسەپێنرێت و پڕۆژە یاسایەکیش تێیدا داوای کردووە پشتیوانیکردنی هۆڵیود رابگیرێت ئەگەر بێت و دەقی فیلمەکانی بکەوێتە ژێر چاودێری حکومەتی چینەوە .

سیناتۆر تێد کروز  لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی "فۆکس نیوز" رایگەیاند، بەمەزەندەی من چین لەماوەی سەد ساڵی داهاتووا دەبێتە گەورەترین هەڕەشەی سیاسیی لەسەر وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا "، هەروەک گوتویەتی " ئەوان کەوتوونەتە سیخووڕیکردن و چاودێری هاوڵاتیانی خۆشیان دەکەن و ئەشکەنجەیان دەدەن و دەیانکوژن و ئازادی رادەربڕین کۆتوبەند دەکەن ".

ئەو سیناتۆرە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە لەو پڕۆژە یاسایەی پێشکەشی کردووە داوای کردووە سزا بەسەر بەسەر بەرپرسە چینییەکاندا بسەپێنرێت ، لەبەر ئەوەی زانیارییەکانیان لەبارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا شاردۆتەوە ، هەروەک پرۆژە یاسایەکەی تریشدا داوا کراوە پشتیوانیییەکان بۆ هۆڵیود رابگیرێن لەبەر ئەوەی لەهەندێک لە دەقەکاندا ملکەچی حکومەتی چین بووە .

هەروەها باسى لەوەشکردوە، ڕێگە بە پنتاگۆن نادەین هاوکاری لەگەڵ درووستکەرانی فیلمەکانی هۆڵیود بکەن و ڕێگەیان پێبدەن و کەشتی و فرۆکە فیشکەکەر و کەلوپەلە سەربازییەکانمان بەکاربهێنن ئەگەر بێت و ڕێگە بە حکومەتی چین بدەن چاودێری دەقی فیلمەکانیان بکات دەبێت لەڕێگای حکوومەتەوە چاودێری حکوومەتی چین لەسەر فیلمەکانی هۆڵیود رابگیرێت.

ئەو سیناتۆرە کۆمارییەی ویلایەتی تەکساس ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە چین دەستی لە فیلمی Top Gun  وەرداوە کە بەم زووانە دەردەچێت و پاڵەوانەکەی تۆم کرووزە ، بەشێوەیەک لەسەر داواکاری چاودێرە چینییەکان دوو ئاڵای یابانی و تایوانی لەو چاکەتە لابراون کە تۆم کرووز لەبەری کردوون  .

وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی