شارپرێس:
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگهیاند، ئەگەر رەوشى تەندروستى بەم شێوەیەى ئێستا باش بێت، لە دواى (٥/١٦) بەدواوە خوێندنى نێو کامپەس لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە.
ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئاماژە بە باش بونى ڕەشى تەندروستى هەرێمى کوردستان و بەپێى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنى ئاسایى نێو کەمپەس لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە.
باسی لهوهشكرد: ئەگەر خودا نەخواستە ھیج گرفتێکی تەندروستی سەرھەڵنەداتەوە ئەوا قۆناخ بە قۆناخ دەتوانین ژیانى زانکۆکان ئاسایى بکەینەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتیشى: بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنى وەزارەتى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوەو بڕیارى یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات.