فەرید ئەسەسەرد: ئێستا پارتی بووەتە دوو باڵی جیاواز

کوردستان

12/05/2020‌ 2897 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەڵێت: تێڕوانینی ئێمە وایە ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بووەتە دوو باڵ، كە هەموو جارێك باسیشیان دەكەین دەڵێین ئەوان وەكو ئێمەیان لێهاتووە پێش كۆنگرەی چوارەم.

قسەكانی فەرید ئەسەسەرد لەمیانی گفتوگۆیەكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكا، كە دەشڵێت: ئەو كێشانەی لەناو ئەواندا هەیە ئێمە توانیمان لەكۆنگرەی چوارەمدا چارەسەرییان بكەین، بەڵام نەخۆشیەیكەی پێشتری ئێمە گواستراوەتەوە بۆ ناو پارتی.

ئەوەش دەڵێت: هیوادارین ئێمە چۆن توانیمان چارەسەری بكەین ئەوانیش بەو شێوەیەی، كە بەگونجاوی دەزانن چارەسەری بكەن، بەڵام ئێستا كێشەیەكی ترمان وەك یەكێتی بۆ دروست بووە ئەویش ئەوەیە ئێستا ئێمە مامەڵە لەگەڵ لایەنێكدا دەكەین كە هەمان نەخۆشی پێشتری ئێمەی هەیە لەم هەلومەرجەی ئێستایاندا.

باسی لەوەش كردووە، وەك یەكێتی پێیان باشە و هەوڵدەدەن دۆستایەتی لەگەڵ هەردوو باڵەكەی پارتی باش بێت‌و دەشڵێت: بۆ نموونە ئەوەی لەپەرلەمان ڕوویدا و ئەوەی قسەكانی كرد لەسەر گروپێكی ناو پارتی حساب دەكرێت نەك هەموو ناو پارتی و ئەوانەی زۆرجار قسە لەسەر سەركردایەتی یەكێتی دەكەن گروپێكی ناو پارتییە نەك هەموو پارتی.

هـ ـ ح