ئەمریكا دان بەهەبوونی كێشە لەفڕۆكەكانی ئێف-٣٥ ی شەڕكەردا دەنێت

مەلەفی تایبەت

16/05/2020‌ 1043 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "غازیتا رو" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی ئەنجامەكانی پشكنین كردن بۆ فرۆكە ئەمریكییەكان، ئێف-٢٢، ئێف-٣٥-، ئێف-١٦، بە شێوەیەك نەگەیشتووەتە رێژەی ٨٠%، و بۆچوونی جەنرالێكی روسی سەبارەت بەم زانیارییانە خستووەتە روو.

بەپێی راپۆرتەكە، هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا دەستبەرداری كارەكانی پێشووی دەبێت، كە خۆی دەبینێتەوە لە بەدەستهێنانی ئامادەگی فرۆكە شەڕكەرەكان بە رێژەی ٨٠%، دوای ئەوەی فرۆكەكانی ئێف-٢٢، و ئێف-٣٥، و ئێف١٦ لە هەندێك دۆخدا نەیانتوانیوە ئەو ئامانجانەی بۆیان دیاریكراوە بیپێكن.

لە ئەنجامی ئەمەشدا، هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا رێگەی بە فەرماندەكان و فەرماندەی جۆرەكان داوە خۆیان ئاستی پێویست دیاری بكەن لەئامادەبونی شەڕكردنی فرۆكە بۆ جێبەجێكردنی كاری شەڕكردن و پرۆسەكانیان.

لەو بارەیەوە، فەرماندەی پێشووی هێزەكانی بەرگری ئاسمانی روسیا، جەنراڵی فرۆكەوان "ئیگۆر مالاتسیف" دەڵێت: لە هەندێك كاتدا زۆر قورسە بەراوردكاری پێنوێنەكان بكرێت لە نێوان هێزە ئاسمانییەكانی روسیا و ئەمریكا، لای روسەكان و لای ئەمریكییەكان رێسا و زاراوەكان زۆر لەیەكتری جیاوازن، پێویستە لە سەرەتادا مەبەست لە ئامادەگی شەڕكردن كارگەی ئامادەیی تەكنیكی، روونبكرێتەوە، ئاگاداری ئەوەش بن، پێویست نییە تێگەیشتن لە چەمكەكان تێكەڵ بكرێن.

لەبۆچوونی جەنراڵی ناوبراودا، هەندێك ناوردەكاری لە دەقی بڵاوكراوەی فایت گلۆباڵدا هەیەو بە تەواوەتیش دەكرێت هۆكارەكەی بۆ ئەوە بگەڕێنرێتەوە، كە بە شێوەیەكی سادە ئەو كێشانە دەخرێنە روو، كە فڕۆكە سەربازییەكانی ئەمریكای پێوە دەناڵێنن.

ناوبراو، كورتەی بۆچونەكەی لەوەدا خستووەتەروو "بەدەر لەو ژمارانەی لە گۆڤارەكەدا بڵاوكراونەتەوە، بەڵام پێویستە گومانمان لە توانای شەڕكردن و كاركردنەكانی هێزە ئاسمانییەكانی ئەمریكا نەبێت، كە بەبێ زیادەرۆیی، یەكێكە لە بەهێزترینەكانی جیهان.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا