چین بە نهێنی پێكوتەو كەلوپەلی دژە ڤایرۆسی كڕیوە

مەلەفی تایبەت

18/05/2020‌ 1826 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " نیزافیسیمایا غازیتا" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی هەڵكشانی تۆمەتی ئەمریكییەكان دژی پەكین، ئەو بابەتەی هۆشداری لە وەرچەرخانی مەترسیدار دەدات.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەندامانی هەواڵگری ئەمریكا چین تۆمەتبار دەكەن بەوەی هەڵخەڵەتاندێكی  چاوەڕواننەكراوەی ئەنجامداوە، بەوەی پەكین كۆت و بەندی خستووەتە بەردەم رێكخراوی تەندروستی جیهانی، كە مەترسی ڤایرۆسەكە لەكاتی دیاریكراوەدا رانەگەیەنێت، لەكاتێكدا خۆی كەلوپەلی پێویستی تەندروستی یەدەگ كردووە. 

بڵاوكردنەوەی ئەم راپۆرتە، داوای سیناتۆر لیندسی غراهامی بەدوادا هات، بەسەپاندنی سزا بەسەر چیندا، ئەمەش ئاڵۆزی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا قووڵتر دەكاتەوە.

بەڵام، تا چ رادەیەك پەكین وەڵامی هێرشی ئەمریكا لە بەرەی جەنگی زانیاریەكان و بواری ئابوری دەداتەوە؟ لەو بارەوە كەناڵی بی بی سی تێبینی كردووە، دیبلۆماتە چینی و میدیا كارەكانیان رێنماییەكان وەرگرتووە هەل لەدەست نەدەن، لە ئێستادا بەرپرسە چینیەكان بەبێ هیچ دوو دڵیەك بەر بەو هێرشانە دەگرن، كە دەكرێتە سەر وڵاتەكەیان.

دیارە، كە دۆخی جیهان زۆر كاریگەرە بە پەیوەندیە ئابوورییەكانی نێوان چین و ئەمریكا، لە یەنایەردا، هەردوو وڵات قۆناغی یەكەمی مامەڵەی بازرگانیان تێپەڕاند، بەفەرمی چین رایگەیاندووە، كە ئامادەیە بۆ جێبەجێكردنی، بەڵام چەندین وتاری بڵاوكراوە لە رۆژنامەكانی پەكیندا داوای ئەوەی دەكەن چاو بەمامەڵەكەدا بخشێنرێتەوەو لەهیچ شتێكدا سازش بۆ واشنتۆن نەكرێت.

لەو بارەیەوە، جێگری پەیمانگای ئابووری جیهانی و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەكانی سەر بە ئەكادیمیای زانستە روسییەكان، ئەلیكساندەر لومانۆف دەڵێت: پچڕاندنی تەواوەتی پەیوەندییە ئابورییەكان ئاستەمە، چونكە دژ یەكە لەگەڵ بەرژەوەندیەكانی ئەمریكادا، بەڵام شوێنەواری متمانەی سیاسی نێوان هەردوو وڵات لەبەرچاوماندا پارچە پارچە دەبێت. 

وتیشی: لەبەرئەوە، هیوا ئەوەیە كە پێش هەڵبژاردنەكانی ئەمریكا هەندێك وردە شەڕ روونەدات، بۆ نمونە لە دەریای چینی باشوور و رۆژهەڵات، لەو كاتەدا، رەنگە رووداوەكان پەشیمانی زۆری بەدواوە بێت، هەرچی مامەڵەی بازرگانییە، ترامپ ئەو راستیە دەزانێت، كە پێویستە، بەڵام نیعمەتێكە بۆ چینیەكان. 

هەروەها وتی: دۆخی هەڵۆكانی چین بۆ هیچ كەسێك دیار روون نییە، بەڵام هاوكاری دەكەن لە بەدەست هێنانی لێهاتوویی زانیاری و ئەوە بیری ئەمریكییەكان دەخەنەوە، كە پاشكۆیایەتی بازرگانی كردن یەك لایەنە نییە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە