بازاڕی فرۆشتنی نەوت.. هەواڵ لەناوەندی قەیرانەكانەوە

مەلەفی تایبەت

19/05/2020‌ 798 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " ئیكسپرت ئۆنلاین" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی دڵنیایی نەبوون لە ئایندەی نرخەكانی نەوت و ئاستەنگەكانی بەردەم بازاڕەكەی.

بەپێی راپۆرتەكە، بازاڕی نەوت كەوتووەتە چاڵی قەیرانەكانی ئێستاوە و نرخەكانی خاو ئاستێكی تۆمار كردووە، كە پێشبینی نەدەكرا، بە شێوەیەك گەیشتە نرخێكی گەورەی نێگەتیڤ.

لە راستیدا، ئێستا زۆر كەس پرسیاری ئەوە دەكەن، كە داوا لەسەر نەوت ئەیگەڕێنێتەوە ئاستی جارانی، یاخود ئەو سەردەمە كۆتایی هات و بەسەرچوو، بەڕادەیەك وای لێهاتووە بەرێوەبەری كۆمپانیاكانی نەوتیش گومانیان هەیە.

بۆ نموونە، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای رۆیاڵ ڤانێلا شیڵ، "بن ڤان بیوردین" لەوتاری ئەم دوایەی خۆیدا پێی وابووە باشتربوونەوەی تەواوەتی دۆخی نەوت ئەگەرێكی لاوازە، هەتا لەدوای ساڵی ٢٠٢٠ یشدا.

بەشێوەیەكی گشتی، ئەگەر شرۆڤەیەكی ئاراستەكان بكەین لە بازاڕی نەوت لە پێنج ساڵی رابردوودا، دەتوانین بە متمانەوە بڵێین ئەو ئاستەی جاران كۆتایی هاتووە، ئەگەر ئاستی داواش نەبێت، بەڵام ئاستی نرخ هەروەك خۆی دەبێت.

جوڵەی نرخ دابەزین ماوەیەكی دورودرێژە دەستی پێكردووە، كاتێك نرخەكان نەیانتوانی لە ١٠٠ دۆلار بۆ بەرمیلیك سەربكەن، وەك پێدەچێ ئاستەكانی نرخی ئێستا ئاشكرا بوون، هەتا لە كاتیكی پێشووتردا ئەگەر هاتباو مامەڵەی "ئۆپیك+"یش نەبا، كە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو.

لەگەڵ ئەوەی بەهەمان شێوە تا رادەیەك دیدێكی گەشبینی هەبوو بۆ ئایندەی بازاڕ و سەرجەم دیدگاكانیش مافی ئەوەیان هەیە بۆ ژیان، بەڵام مەسەلەی سەرەكی بریتییە لە دڵنیا نەبوون.

كەس ناتوانێت بە وردی پێشبینی ئەوە بكات، كە قەیرانی ئێستا چ گۆڕانكاریەك لەگەڵ خۆیدا دێنێت، سەرەڕای ئەوەش، هیچ دیار نییە دەربارەی ئەوەی ئەم قەیرانە هاوكار دەبێت لە زیادكردنی پەرەپێدانی وزەی سەوزو بەرزبوونەوەی پشكی ئۆتومبیلە كارەباییەكان، یاخود بە پێچەوانەوەی ئەمەوە، دابەزینی نرخی سوتەمەنیەكان پەرەیەكی نوێ دەدات بە بازاڕی ئەو ئۆتومبیلانەی مەكینەی سوتێنەری ناوخۆییان هەیە.

هەر بەراستی خەڵكی گەشتەكانیان كەم دەكەنەوە، یاخود دوای چەند مانگێك ڤایرۆسی كۆرۆنا لە بیر دەكەن و هەموو شتێك دەگەڕێتەوە ئاستەكانی جاران؟

دەبێت ئەوە لە بیر نەكرێت، كە داوا لەسەر نەوت بە تەنیا كاریگەری لەسەر نرخەكان نابێت، بەڵكو نرخیش كاریگەری لەسەر داواكاری هەیە. ئەگەر بێت و نرخی نەوت بەرز بێت، ئەوا جیهان بە چالاكییەوە جارێكی تر بەدوای سەرچاوەی جێگرەوەی وزەدا دەگەرێن و بەمەش داوا لەسەر زێڕی رەش بۆ ماوەیەكی دورودرێژ كەم دەبێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا