له‌كۆی 105 ترلیۆن دینار عێراق ته‌نیا 10 ترلیۆنی له‌ ده‌ره‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت

عیراق

19/05/2020‌ 362 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، داهاتی نا نه‌وتی عێراق ده‌گاته‌ 10 ترلیۆن دیناره‌.

به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت عێراق به‌ قه‌یرانێكی سه‌ختی دارایدا تێپه‌ڕده‌بێت، هاوكات له‌ كۆی 105 ترلیۆن دیناری كۆی داهاتی عێراق، ته‌نیا 10 ترلیۆن دینار داهاتی نا نه‌وتی عێراقه‌، واتا عێراق ته‌نیا 7%ی داهاته‌كه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی فرۆشتنی نه‌وت ده‌ستده‌كه‌وێت.

دابه‌زینی نرخی نه‌وت عێراق ڕوبه‌ڕوی گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ئابووری كردوه‌ته‌وه‌، به‌وته‌ی ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌په‌رله‌مانی عێراق، كورتهێنان له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق گه‌یشتووه‌ته‌ 69 ترلیۆن دینار، واتا نیوه‌ی بودجه‌ی عێراق كورتهێنانه‌.

بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی عێراق ئه‌و كورتهێنانه‌ به‌ مه‌ترسیدار ناوده‌بات، هاوكات تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ده‌رچوونی عێراق له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ به‌دیناكرێت.

ڕ . ج