بەتەمەنترین ژنی پۆڵەندی بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا سەركەوت

تەندروستی

20/05/2020‌ 256 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی پۆڵەندی 103 ساڵ لەڤایرۆسی كۆرۆنا چاك بووەوە، كە لەنەخۆشخانەیەكی باشووری وڵاتەكەی چارەسەری وەرگرتووە.

بەپێی ئاژانسی "فرانس پێرس"، ئەو ژنە بەتەمەنترین كەس بووە لەپۆڵەندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو چاكبووەتەوە.

ئەو ژنە لە 20 ئەپرێڵ تووشی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەو لەدوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشكی نەخۆشییەكەی پەڕاندووەو ئێستا تەندروستی زۆر باشە.

ئەو ژنە پۆڵەندییە دووەم بەتەمەنترین ژنی ئەوروپایە لەڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبووەتەوە، كە پێش ئەو ژنێكی ئیسپانی بوو بە تەمەنی 113 ساڵی.

هـ ـ ح