پەتای كۆرۆنا ئەمریكا بەرەو كەنارگیری لەسیاسەتی دەرەوە دەبات

مەلەفی تایبەت

21/05/2020‌ 711 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " ئۆراسیا دەیلی" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پاشەكشەی هەژموونی ئەمریكا لە جیهان بەهۆی پەتای كۆرۆنا و ناچاربوونی واشنتۆن بە كشانەوەی هێزەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەمریكا كە ئێستا نمونەیەكی سیستەمی جیهانی پێك هێناوە لە كاتی جەنگی ساردەوە، خەریكە بەهۆی پەتای كۆرۆناوە هەژموونە جیهانیەكەی لەدەست دەدات.

گەورە هەماهەنكار لە نووسینگەی واشنتۆن بۆ دامەزراوەی دیراساتی توركیای سیاسی و ئابووری و كۆمەڵایەتی (سیتا)، "قەدیر ئۆستیون" وای دەبینێت رووداوەكانی ئەم دوایەی سەر گۆڕەپانی جیهانی ئەمریكا ناچار دەكات بەسیاسەتی دەرەوەیدا بچێتەوە، لە نێویاندا ژمارەی یەكە سەربازییەكانی لە دەرەوە، ئەمەش بە گوێرەی ئاژانسی ئەنادۆڵ لە ١٨ی مایۆی ئەمساڵدا.

هەر بەگوێرەی ئاژانسەكە، لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا لەسەر ئابووری ئەمریكا دەكرێت بەراورد بكرێت بەو زیانە گەورەیەی لەسیەكانی رابردوودا بەریكەوت، ئەمەش ناكرێت جێپەنجە لەسەر سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا دروست نەكات. 

لەم جوغزەدا، هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی مانگی نۆڤەمبەر گرنگیەكی تایبەتی هەیە، بەڵام بەدەر لەوەی كێ سەردەكەوێت، ئەوەی روونە لە ئەمرۆدا كۆنگرێسی ئەمریكا پشتیوانی هەڵمەتی گەورەو تێچووی زۆر لەدەرەوەدا ناكات.

ئەگەر بێت و دووبارە ترامپ ببێتەوە سەرۆك، ئەوا ئەمریكا و روسیا و چین بەردەوام دەبن لەیەكتری تۆمەتبار كردن لە بەرپرسیاری دەربارەی قەیرانە جیهانییەكە و هێزە گەورەكان لە هاوكاری كردنی یەكتری دەوەستن. 

لە هەمان كاتدا، دەكرێت ئەمریكا رێچكەی بەریتانیا بگرێت، كە لە ساڵی ١٩٦٧ بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە هێزەكانی لە بەحرەین و یەمەن و مالیزیا كشاندەوە. 

دەكرێت ئەمریكییەكان هەنگاوی لەم شێوەیە بگرنە بەر، سەبارەت بەبونیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەهۆی نا دلنیایی ئەو وڵاتە لە سەركەوتنیدا بەسەر پەتا جیهانییەكەوە.

یەكێك لەو پرسە گرنگانەی توركیای نیگەران كردووە بەتایبەتی، ئەم پرسیارەیە، ئایا ئەمریكا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانی كردنی یەكە چەكدارە ناحكومییەكان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەك یەكەكانی پاراستنی گەلی كوردستان لەسوریا ئەو رێكخراوەی ئەنقەرە بە تیرۆریست لە قەلەمی دەدا؟

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە