شارپرێس:
ئاژانسی ته‌ندروستی سوید توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ده‌ركه‌وتووه له هه‌ر پێنج كه‌سێكی سوید، كه‌سێكیان جه‌سته‌ی به‌رگریی به‌رامبه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا په‌یداكردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئێستا 20%ی خه‌ڵكی سوید به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌رگرییان په‌یداكردووه.
سوید یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی ئه‌وروپا كه له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا جیاواز له‌وڵاتانی دیكه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی ڕانه‌گه‌یاند و ئابوورییه‌كه‌ی په‌كینه‌كه‌وت، به‌ڵكو حكومه‌تی ئه‌و وڵاته داوای له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد، هه‌ر كه‌سێك نه‌خۆش بوو له‌ماڵه‌كه‌ی نه‌چێنه ده‌ره‌وه، ئه‌و كه‌سانه‌یشی هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه ده‌توانن بچنه سه‌ر كاره‌كانیان.
تا ڕۆژی چوارشه‌ممه ژماره‌ی تووشبووان به كۆرۆنا له سوید گه‌یشته 31 هه‌زار و 523 كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش سێ هه‌زار و 831 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
ڕ. ج