ژمارەیەك وەزیری پێشووی عێراق دادگایی دەكرێن

عیراق

21/05/2020‌ 527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، یەکەم هەنگاوی حکومەتەکەی کازمی، چاکسازییە لە کارگێڕی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لەو چوارچێوەیەشدا چەند وەزیرێکی حکومەتی پێشوو دەدرێنە دادگا.

حەسەن کەعبی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا بۆ میدیا عێراقییەكان ئاشكرایكردووە، "لە قۆناغی داهاتوودا پێشینەی کاری حکومەت چاکسازیی بەڕێوەبەردن و بەرەنگاربوونەوە گەندەڵیی دارایی دەبێت، بەتایبەتی لە هەندێک وەزارەت کە گەندەڵی تێکیداون". 

باسیلەوەشكردووە،"لە رۆژانی داهاتوودا، وەزیرە گەندەڵەکانی حکومەتی پێشوو، ئەنجام و سزای گەندەڵییەکانیان دەبینن و دەدرێنە دادگا و دەستەی دەستپاکی".