وەزارەتی دارایی هەرێم لەبارەی گەیشتنی ٤٠٠ ملیارەکەی بەغدا روونکردنەوە دەدات

کوردستان

21/05/2020‌ 2080 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت، پارەى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم کە بریار بوو پیش جەژن بە دەستیان بگات تائیستا رەوانە نەکراوە.

دواى ئەوەی چەند میدیایەکى هەریم و عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، کە بریارى ٤٠٠ ملیۆن دینارى مووچەى فەرمانبەرانى هەرێم گەیشتووەتە هەرێم و دەبیت دوای جەژن مووچەى فەرمانبەران دابەش بکریت وەزارەتى دارایی راگەیاند"سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان . بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە".

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان

سەڕەڕای ئەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی دا لە سەر ناردنی بڕی چوارسەد ملیار دینار وەک بەشێک لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە بڕیار بوو بەر لە جەژن بگاتە دەستی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان . بەڵام بۆ ئاگاداری هەموو لایەک تا ئێستا ئەو بڕە پارەیە نەگەیشتووە.

بەڵام وێڕای سەختی باری دارایی و کەمبوونی داهاتی هەرێم بە رێژەیەکی  زۆر ، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەو داهاتەی لە بەردەستە لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و قەرزکردنەوە، مووچەی سەرجەم موچەخۆرانمان بەر لە جەژنی پیرۆزی رەمەزان دابەشکرد.

س.هـ