عێراق یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزانی دیاریكرد

عیراق

22/05/2020‌ 726 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمەڵەی فیقهی زانایانی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژی یەكشەممە یەكەمی رۆژی جەژنی رەمەزان دەبێت.

لەراگەیەندراوێكدا كۆمەڵەی فیقهی سوننە لە عێراق رایگەیاندوە، ئەمڕۆ نەتوانراوە مانگ ببینرێت و بەوەش سبەینێ تەواوكەری مانگی رەمەزان دەبێت رۆژی دووشەممە یەكەم رۆژی جەژنی رەمەزانە.

هاوكات لیژنەی بینینی مانگی سەربەوەزارەتی ئەوقاف لەسلێمانی و هەولیر چاودێری بینینی مانگیان كرد و رایانگەیاند كە مانگ نەبینراوە و سبەی تەواوكاری رەمەزانە و رۆژی یەكشەممە یەكەمین رۆژی جەژنی رەمەزانە.