شارپرێس:
كۆمپانیای نیسانی ژاپۆنی ئۆتۆمبیلی GT ی وەرزشی نمایشكرد، كە نرخی ئۆتۆمبیلەكە دەكاتە ملیۆنێك دۆلار.
نیسان ئۆتۆمبیلەكەی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای Italdesign دروست كردووە بە "وەحشی وەرزشی" ناسراوە.
ئۆتۆمبیلەكە لەرووی ناوەو دەرەوە دیزانێكی جوانی هەیەو چەند دەرچەیەكی هەوایی هەیە بۆ ئەوەی خێرایی ئۆتۆمبیلەكە زیاد بكەن.
ئەو ئۆتۆمبیلە تەنیا 50 دانای لێدروستكراوەو بزوێنەرەكەی تۆربینی شەش بستۆنە بە توانای 3.8 لیترو هێزی 720 ئەسپ.
هـ ـ ح