كەمكردنەوەی رێكارەكانی ڤایرۆسی نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە

ئابوری

23/05/2020‌ 1885 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەمكردنەوەی رێكارەكانی بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەزۆربەی وڵاتانی جیهان نرخی نەوتی بەرزكردووەتەوەو چاوەڕوان دەكرێت نرخەكەی زیاتریش بەرز بێتەوە.

بەپێی سەرچاوەكان لەماوەی هەفتەی رابردوو نرخی نەوت لەبازاڕەكان چەند بەرزبوونەوەیەكی تۆماركردووە، كە نرخەكەی لەرۆژی پێنج شەممە گەیشتە 37 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێكی برێنتی پێوانەیی جیهانی.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، نرخی نەوت بەهۆی كەمكردنەوەی رێكارەكان بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا لەلایەن وڵاتان بەرزبووتەوەو ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرز بێتەوە.

سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، زۆربوونی خواست‌و كەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی وڵاتانی بەرهەمهێن هۆكارێكی ترە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت‌و ئەگەر هەیە مانگی داهاتوو نرخەكەی بۆ سەروو 40 دۆلار بەرز بێتەوە.

هـ ـ ح