سه‌عدی پیره‌: له‌كۆتایدا ده‌بێت پارتی مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكه‌كانی یه‌كێتی بكات

کوردستان

24/05/2020‌ 1218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند ''لە كۆتاییدا دەبێت پارتی لەگەڵ ئەو هاوسەرۆكانەی یه‌كێتی مامەڵە بكات، كە له‌ كۆنگرەی چواره‌می یەكێتی هه‌ڵبژێردران''.

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌میانی لێدوانێكی ڕۆۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، پارتی هەر لە سەرەتاوە هەڵوێستی باش نەبووە بەرامبەر بە كۆنگرە و سەرۆكەكانی، ئەو هاوسەرۆكانەش بڕیاری كۆنگرەیە و یەكێتی بۆ خۆی هەڵبژاردووە.

سه‌عدی پیره‌ ڕاشیگه‌یاند، ''لە كۆتاییدا دەبێت پارتی لەگەڵ ئەو هاوسەرۆكانەی یه‌كێتی مامەڵە بكات، كە له‌ كۆنگرەی چواره‌می یەكێتی هه‌ڵبژێردران''.

سەعدی پیرە له‌باره‌ی پرسی لامه‌ركه‌زی باسی له‌وه‌كرد، هەڵوێستی حزبەكەی بۆ جێبەجێكردنی لامەركەزی ئیداری و دارایی بۆ سەرجەم پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانه‌، نەك تەنها لە سلێمانی.

ڕ . ج