بڕیاری لێخۆشبوون لە غەرامەی كاتی كەرەنتینە درێژدەكرێتەوە

کوردستان

24/05/2020‌ 594 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتوەتە سەر، تاوەكو 15-6-2020 درێژكرایەوە.
عەمیدی مافپەروەر فەرەیدون عومەر بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی پێگەى فەرمى بەڕێوەبەرایەتیەکەى راگەیاندوە: بڕیاری لێخۆشبوون بۆ ئەو كەسانەی بەهۆی كەرەنتینەوە غەرامەیان كەوتوەتە سەر، تاوەكو 15-6-2020 درێژكراوەتەوە.
راشیگەیاند: هەركەسێك ئەگەر لە رۆژانی كەرەنتینەدا مۆڵەتەكەی یاخود ساڵانەكەی یاخود ماوەی تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی بەسەرچووبێت، لێخۆشبونی بۆ دەركراوە و لەسەرجەم غەرامەكانی دواكەوتن دەبەخشرێت.
باسى لەوەشکردوە، لەئێستادا مۆڵەتی ئەنجامدانی مامەڵەكان، تاوەكو 15ی مانگی داهاتوو درێژكراوەتەوە و شۆفێران دەتوانن تا ئەوكاتە، سەردانی هاتوچۆ بكەن و مامەڵەكانیان جێبەجێبكەن.