له‌ رێگه‌ی كونكردنی دیواره‌وه‌ له‌هه‌ولێر دزی له‌ دوكانێك ده‌كرێت

کوردستان

25/05/2020‌ 553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: لە كۆمەڵگای قوشتەپە كه‌سێك له‌ رێگه‌ی كونكردنی دیواره‌وه‌ دزی له‌ دوكانێك كردووه‌ پاش ده‌ستگیركردنی دانیناوه‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند: "دوابەدوای یٔاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر لە حاڵەتێكی كونكردنی دیواری دوكانێك و دزیكردن لە كۆمەڵگای قوشتەپە، بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوە پێكهێنرا، كە بە كەمتر لە (6 كاتژمێر) توانرا كەسێك بە ناوی (ح.ع.ع) كە عەرەبە، بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیر بكرێت".

باسی له‌وه‌شكردووه‌: تۆمەتباری ناوبراو دانی نا بە تاوانەكەیدا، كە هەڵساوە بە كونكردنی دیواری دوكانەكە و كۆمەڵێك مۆبایل و پارە و كەلوپەلی دیكەی بردووە، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كرا و درایە دادگا، هەروەها سەرجەم كەلوپەلەكانیش ڕادەستی خاوەنەكەی كرانەوە.